٥ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٠:٤٢
بووئینگ بەهێزترین مووشەکی جیهان چێ دەکات

ناسا دەیەوێت بەستێن بۆ سەفەرگەلی درێژخایەن بۆ مانگ و مڕیخ خۆش بکات و هەر بەو بۆنەوە بووئینگ بەهێزترین مووشەکی جیهان بۆ ئاوەها سەفەرگەلێک چێ دەکات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە سی نێت، ئەو مووشەکە سسیتەمی هاویشتنی گەردوونی یان ئێس ئێڵ ئێس ناو نراوە و بەرزاییەکەی دوای تەواو بوونی، زیاتر لە پەیکەری ئازادی دەبێت. ئەو مووشەکە دەتوانێت ٣٨ تۆن کاڵا و ئامێر بگوازێتەوە بۆ مانگ.

بە وتەی مێت داگان بەرپرسی ئەو کارە لە کۆمپانیای بووئینگ، مووشەکی ئێس ئێڵ ئێسبۆ سەفەرگەلی درێژخایەن بۆ گۆیەکانی تری کۆمەڵەی هەتاو، دەتوانرێت بەکار بێت و گەردوون پێوەکان دەتوانن بۆ ماوەیەکی درێژ تێیدا کار و ژیان بکەن.

ئەو مووشەکە کە لە ژێر چاوەدێری ناسا بەرهەم دێت بە چوار ماتۆری ئاڕ ئێس ٢٥ تەیار کراوە کە چاوەڕوانی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٢١ کۆتایی بێت.